له 9 مانگی رابردوو 51 كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه

لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان ئاماری گیان لەدەستدانی شار و شارۆچکەکانی کوردستانی بڵاوکردەوە
ئاماره‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران له‌كاتی كاركردن له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌مجاریشه باس له‌وه ده‌كرێت، له‌نێو ئه‌و كرێكارانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه كرێكاری ئافره‌ت و بیانی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردوو 51 كرێكار له‌كاتی كاركردن گیانیان له‌ده‌ست داوه، 19 له‌و كرێكارانه له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین بوونه، 13 له‌و كرێكارانه له هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بوونه، له دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆش 12 كرێكار و له كه‌ركووكیش 7 كرێكار له‌كاتی كاركردن له‌نێو پڕۆژه‌كانی به‌هۆكاری جیاواز گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌ندیكای كرێكاران، له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه خراوه‌ته ڕوو یه‌كێك له‌و كرێكارانه به ڕه‌گه‌ز ئافره‌ته و 11 كرێكاری دیكه‌ش به نه‌ته‌وه كورد نین و نین و بیانین و بۆ كار كردن هاتوونه‌ته كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو مافێكی بۆ كرێكاران دابین كردووه و یاسا و ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ بۆ سه‌لامه‌تی گیانی كرێكاران هه‌یه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و كرێكارانه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان بریندار ده‌بن كۆی مافه‌كانیان بۆ خانه‌واده‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.