پایتەخت

ئەو پیاوە دەناسی کە بە لێدانی خەندەق کەرکووکی لە داعش پاراست؟

کورتە

ئەو پیاوە دەناسی کە بە لێدانی خەندەق کەرکووکی لە داعش پاراست؟ بینەر بە و چیڕۆکێکی سەرنج راکێش بزانە

سەرمایەدارە و پێشمەرگانە خزمەت بە خەڵک و وڵاتەکەی دەکات، ئەو بە خزمەتەکانی نەیهێشت شارەکەی بکەوێتە دەستی داعشەوە 

 

باوک و برای پێشمەرگەن و بە چەک بەرگرییان لە نیشتمانەکەیان دەکرد، بەڵام خۆی بە ڕێگایەکی جیاواز و زیرەکانە خزمەتی بە خاک و وڵاتەکەی کرد، ئەو سەرمایەدارێکی بەتوانا و خۆنەویست و ناسراوە، بۆ خەڵکی شارەکەی جێگای هیوایە و بۆ خودی شارەکەش هێمای ئاوەدانییە، شاهۆ نەجم کەرکووکی، ئەو ناوە ئاشنایەیە، کە لە خزمەتکردن بە نیشتمانەکەی نەوەستاوە. 

 

لە شەڕەکەی داعشدا، ئەگەر شاهۆ نەجم کەرکووکی نەبوایەت کارەساتێکی گەورە ڕووی دەدا، داعش ویستبووی پەلاماری ئەو گوند و ناوچانە بدات، کە دانیشتوانەکەی کاکەیین، بەڵام یارمەتییە لۆجستی و خەندەقەکەی شاهۆ نەجم، هەموو پلانەکەی داعشی کردە بڵقی سەر ئاو. 

لێدانی خەندەق بە چواردەوری کەرکووکی دڵی کوردستان و پاراستنی لە دەستی دوژمن کارێکی هێندە ئاسان نییە، کەچی شاهۆ نەجم کەرکووکی بە ٤٠٠ ئامێری بیناسازی وەکو شۆفڵ و حەفارە و بارهەڵگر، بە گوژمەی میلیارێک و 800 ملیۆن دینار، خەندەقێکی بە دەوری کەرکووکدا لێدا، ئەمەش تەنیا لە پێناو خزمەت کردن و پاراستنی خەڵکی ئەو شارەی تێیدا لەدایکبووە. 
 

شاهۆ نەجم کەرکووکی سەرمایەدارە، بەڵام سەرمایەدارێکی سادە و بێ ڕیایە و هەمیشە بە دەم خەڵکەوەیە، لە هەر لایەکەوە بزانێت شار و ناوچەکەی کێشە و کەموکوڕی هەیە، بێ دوو دڵی و بیانوو خزمتگوزاریی پێ دەگەیەنێت، هەر بنەماڵەیەک پێویستی بە هاوکاری بێت، شاهۆ دەستی ئاوەڵایە بۆیان و بۆ بنەماڵەی شەهیدان بەتایبەت، خۆی بە کوڕی ئەوان دادەنێت. 

 

01 تشرینی یەکەم 2025 21:00 8
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025