پایتەخت

تۆمەتبارانی ئەو کەسەی لەبەردەم شەهید شەوکەت کوژرا دەستگیرکران

تۆمەتبارانی ئەو کەسەی لەبەردەم شەهید شەوکەت کوژرا دەستگیرکران
کورتە

کەسێک لەبەردەم بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت کوژرا و ئاسایشی هەولێریش تۆمەتبارانی دەستگیرکرد

لە دوو شەوی ڕابردوودا کەسێک لەبەردەم بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت کوژرا و ئاسایشی هەولێریش تۆمەتبارانی دەستگیرکرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 28ـی 9ـی 2025، لە شەقامی کەرکووک نزیک بەشە ناوخۆی شەهید شەوکەوت لە کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەو لە ڕووداوێکی تەقە کردندا هاووڵاتییەک بەناوی (یوسف محەممەد ڕەشید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا.

 

بەگووتەی ئاسایشی هەولێر،  دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانیان لە  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولیر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولیر، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی بکوژەکانمان ئاشکرا کرد، کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبون، بەناوەکانی(هـ ، هـ ، هـ) و ( ع ، هـ ، هـ) و ( أ ، هـ ، هـ) و( خ ، ع ، ر).

 

ئاسایشی هەولێر جەخت لەوەدەکاتەوە، تۆمەتبارانی ناو هاتو لە شەوی 30ـی 9ـی ،2025 لەسەر هەمان کێشە تەقەیان لە هاووڵاتییەکی تر کردوە ،بەناوی (دڵشێر محەممەد) بە سەختی برینداریان کردوە.

 

نیازی تۆمەتباران لە دوای ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات، تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی ئەم دوو تاوانە بەنیازبون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر.

 

لە کۆتاییدا هاتووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەهەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر، لە بازگەی شێراوە سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیر کران.

01 تشرینی یەکەم 2025 20:02 10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025