ئەو کەسانەی هەستا بوون بە دزینی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکران

پۆلیسی نەهێشتی تاوانی هەڵەبجە دوو تاوانباری عەرەبی دەستگیرکرد
دوو کەس هەستا بوون بە دزینی سندوقی کاری خێرخوازی لە مزگەوتێکی شاری هەڵەبجە لە ماوەیەکی کەمدا تواندرا دەستگیر بکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا دوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب بەناوەکانی (م. ح. ر) تەمەن 17 ساڵ (ا. و. ع) تەمەن 14ساڵ دەستگیر بکرێن.
بەگووتەی پۆلیسی هەڵەبجە، تۆمەتباران لەماوەی ڕابردوودا هەستاون بە دزیکردن لە سندوقی خێر لە مزگەوتێک لە ناوشاری هەڵەبجەدا، کامێرای چاودێری مزگەوتەکەیان لە کارخستووە.
هۆکاری لە کارخستنی کامێرای چاودێری ئاشکرا دەکات، بۆ ئەوەی دەرنەکەون لەکاتی کارەکەیاندا لەماوەیەکی کەمدا توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دیاری بکرێن و بەبڕیاری دادوەر دەستگیر بکرێن.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، تۆمەتباران پێشینەی تاوانی دیکەیان هەیە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانە کەیاندا ناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.