کۆمسیۆن ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی بۆ كاتی بانگه‌شه بڵاوكرده‌وه

به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و ڕێنمایی نوێیان پێ ده‌درێت
دوای نزیكبوونه‌وه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كۆمسیۆن ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی ئه‌و ڕێنماییانه بكرێت سزا و لێپرسینه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناكرێت زه‌وی به‌سه‌ر هاووڵاتییان له‌پێناو ڕاكێشانی سۆزی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر ببه‌خشرێته‌وه و بڕیاری دامه‌زراندن و سوپاسنامه ده‌ربكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی بوونی هه‌ر دیارده‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه كۆمسیۆن ڕێككاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر.
له درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن هاتووه، پێویسته پابه‌ندی كاتی بانگه‌شه‌بن و 24 كاتژمێر پێش هه‌ڵبژاردن كۆتایی به بانگه‌شه بهێندرێت، ناكرێت بینا و ئۆتۆمبێلی ده‌وڵه‌ت بۆ بانگه‌شه‌كردن به‌كاربهێندرێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش ڕێگری له‌وه ده‌كه‌ین له‌نێو وێستگه و بنكه‌كانی ده‌نگدان بانگه‌شه بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕۆژی هه‌ینی 3ی 10ی 2025ی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد.