پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌ستیپێكرد

سیسته‌مێكی نوێ بۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت داده‌ندرێت و كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌درێته هاووڵاتییان
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و سه‌رما هاووڵاتییان پێویستیان به نه‌وت ده‌بێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ده‌ست به پرۆسه‌ی نه‌وتی ماڵان بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پرۆسه‌كه به دوو قۆناغ ده‌بێت و سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان و دواتر له سه‌نته‌ری پارێزگاكان ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه له‌ڕێگه‌ی سیسته‌مێكی ورد و جێگیر و بڕواپێكراو، كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی نه‌وت و غاز بۆ هاووڵاتییان دروست بكات و له‌داهاتووشدا هاوشێوه‌ی كۆبۆنی به‌نزین كاری پێبكرێت.