به‌هۆی تره‌مپه‌وه نرخی زێڕ گه‌یشته 825 هه‌زار دینار

نرخی زێڕ ڕیكۆردێكی نوێی تۆمار كرد و به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌ی بێ وێنه و شۆكهێنه‌ر
نرخی زێڕ به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و هه‌موو ڕۆژێك داتای نوێ تۆمار ده‌كات و له نوێترین گۆڕانكاریدا نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 825 هه‌زار دینار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی هه‌ر مسقاڵێك زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووییه‌وه به‌جۆرێك نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 22 له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به 828 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 788 هه‌زار دینار كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كراوه و هاوكات مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18 به 675 هه‌زار دینار بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی زێڕ گه‌یشتووه‌ته سێ هەزار و 895 دۆلار و هۆكاری گرانبوونی نرخی زێڕیش بۆ ئه‌م ئاسته به‌رزه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێدوانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.