خۆڵبارین زیانی 150 ملیار دۆلاری له عێراق داوه

خۆڵبارین بووه‌ته هه‌ره‌شه‌یه‌كی جیددی له‌سه‌ر عێراق و له داهاتوودا ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه فراوانتر ده‌بێت
ڕۆژ دوای ڕۆژ كاریگه‌ری خۆڵبارین له‌سه‌ر عێراق زیاتر ده‌بێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زیان و مه‌ترسییه‌كانی خۆڵبارین له‌سه‌ر عێراق ئاشكرا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراقی بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ری زیادبوونی ڕۆژانی خۆڵبارین له عێراق هه‌یه و به‌هۆی گۆڕانی دۆخی كه‌شوهه‌واوه پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2050 ڕێژه‌ی خۆڵبارین نزیكه‌ی دوو هێنده‌ر به‌رز ببێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی مه‌ترسیداره و لێككه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراقی هاتووه، گه‌رده‌لوولی خۆڵاوی و شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارین تائێستا زیانی 150 ملیار دۆلاری له عێراق داوه، ته‌نیا له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی ڕۆژانی خۆڵبارین له 243 ڕۆژ بۆ 272 ڕۆژ به‌رزبووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌رده‌وام بێت له‌م گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی تا ساڵی 2050 ژماه‌ی ڕۆژانی خۆڵبارین بۆ 300 ڕۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی خۆڵبارین كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌ررده و كاركردندا ده‌بێت.