سایلۆی سلێمانی جووتیارانی بێ هیوا كرد

سایلۆی سلێمانی به نیازه له ساڵی داهاتوو هیچ بره گه‌نمێك له جووتیاران وه‌رنه‌گرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆكانی سلێمانی جووتیارانی سنووره‌كه‌ی به‌ته‌واوی بێ هیوا كرد و باسی له‌وه كرد، كه چیتر ناتوانن گه‌نمی جووتیاران وه‌ربگرن و شوێنی پێویستمان نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له ساڵی نوێ سایلۆكانی سلێمانی ناتوانن گه‌نمی جووتیاران وه‌ربگرن و كێشه‌ی نه‌بوونی شوێنی پێویستیان هه‌یه.
ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه زۆر به‌كه‌می گه‌نم ده‌نێردرێته ئاشه‌كان و هاووڵاتییانیش ناچن بۆ وه‌رگرتنی به‌شه ئارده‌كانیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نمه‌ی له سایلۆكانی سلێمانی هه‌یه به‌تاڵ نه‌كرێت، ئه‌وا له هاوینی ساڵی داهاتوو كه جووتیاران دروێنه‌ی گه‌نمه‌كانیان كرد سایلۆكانی سلێمانی ناتوانن گه‌نم له جووتیاران وه‌ربگرن.