خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسی هه‌رێم نوێترین پێشبینی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبیینیه‌كانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، شه‌پۆلێكی نوێی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئاسمانی ئه‌مڕۆ ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى خۆڵبارین بە تایبەت لە باشوورى هەرێمی كوردستان و کەرکووک و گەرمیان، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
له درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی كوردستان ئه‌وه‌ش هاتووه، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش 1 تا 3 پلە نزم بێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی، حاجی ئۆمه‌ران ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه به تۆماركردنی 22 پله‌ی سیلیزی و هاوكات گه‌رمیانییش گه‌رمترین ناوچه‌ی كوردستانه به تۆماركردنی 35 پله‌ی سیلیزی.