تره‌مپ: ناته‌نیاهو جه‌نگی غه‌ززه‌ی ڕاگرت

تره‌مپ داواكاری له حه‌ماس هه‌یه و ئیسرائیلیش پێشنیازی وه‌ستانی جه‌نگی له غه‌ززه قبوڵ كرد
به نێوه‌ندگیری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسرائیل بڕیاریدا جه‌نگی غه‌ززه ڕابگرێت و ئه‌و پێشنیازه‌ی پێشكه‌شی كرابوو قبوڵی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی بنیامین ناته‌نیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بكه‌م كه پێشنیازی ئێمه‌ی بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ له ڕۆژژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌رتی غه‌ززه قبوڵ كرد.
تره‌مپ باس له‌وه ده‌كات، له هه‌ر كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هاوشێوه‌ی ئیسرائیل قبوڵی ده‌ستپێشخه‌ری وه‌ستانی جه‌نگی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی كرد، ڕاسته‌وخۆ ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌چنه نێو ئاگربه‌سته‌كه و كۆتایی به جه‌نگ ده‌هێندرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس نه‌هاته نێو ئاگربه‌سته‌وه و قبوڵی پێشنیازه‌كه‌ی جیهانی نه‌كرد، ئه‌وا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌كات و هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كات.