نزیكه‌ی 10 هه‌زار زیندانی له عێراق ئازاد كران

له عێراق نزیكه‌ی 10 هه‌زار زیندانی دیكه به یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد كران
له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی عێراق نزیكه‌ی 10 هه‌زار زیندانی خاوه‌ن دۆسیه‌ی جیاواز ئازاد كران و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبووردنی گشتی 9 هه‌زار و 410 زیندانی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ئازاد كراون و پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبووردنی گشتی زۆر به خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و په‌یڕه‌و كردنی ئه‌و یاسایه‌ی ده‌رچووه، كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق یاسای لێبووردنی گشتی ده‌ركرد و له 6ی شوباتی ئه‌مساڵ یاسای لێبووردنی گشتی هه‌موار كرایه‌وه و ڕاسته‌وخۆ چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.