به 135 ملیۆن دینار سوڵحی ڕووداوی به‌نزینخانه‌كه‌ی هه‌ولێر كرا

به سوڵحی عه‌شایه‌ری ڕووداوی كوشتنه‌كه‌ی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و كۆتایی به كێشه‌كه ده‌هێندرێت
دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر، كاسبكارێك دوو هاووڵاتی عه‌ره‌ب و كوردێكی به ده‌ستڕێژی گولله كوشت و كۆتایی به ژیانیان هێنا، ئه‌مڕۆ سوڵحی ئه‌م ڕووداوه كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به نێوه‌ندگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی و پارێزگاری هه‌ولێر سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی حه‌موودی ڕیاز، پاڵه‌وانی له‌شجوانی عێراق و بنه‌ماڵه‌ی كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به بڕی 135 ملیۆن دینار كرا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چووه ماڵی حه‌موودی ڕیاز و سوڵحه‌كه‌ی كرد، سبه‌ی ده‌چێته شاری ئه‌نبار و له‌وێش سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌كه‌ن، كه كوڕه‌كه‌یان له ڕووداوی به‌نزینخانه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌موودی ڕیاز كوژرا و دواتریش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه كورده‌كه له شاری هه‌ولێر كۆتا سوڵح ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ڕژانی به‌نزین و لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه كارمه‌ندێكی یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی شاری هه‌ولێر دوو هاووڵاتی عه‌ره‌ب كه یه‌كێكیان پاڵه‌وانی له‌شجوانی عێراق بوو و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد و دانیشتووی هه‌ولێر دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌ی كوشت.