پایتەخت

جه‌وه‌كه‌ فێنك ده‌بێت و تۆز و خۆڵیش به‌ڕێوه‌یه‌

جه‌وه‌كه‌ فێنك ده‌بێت و تۆز و خۆڵیش به‌ڕێوه‌یه‌
کورتە

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات، بۆ جارێكی دیكه‌ پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و فێنك بوونه‌وه‌ی كه‌شه‌كه‌ تۆز و خۆڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بۆ ئه‌مڕۆ كه‌شه‌كه‌ ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی دوێنێ ده‌بێت و به‌جۆرێك نزیكن له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

 

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ كه‌شناسی نووسیویه‌تی، ئاسمان ساماڵ بێت، ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە.

 

به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی كوردستان بێت، حاجی ئۆمه‌ران به‌ 22 پله‌ی سیلیزی ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و گه‌رمیانیش به‌ 36 پله‌ی سیلیزی گه‌رمترین ناوچه‌ی كوردستانه‌.

 

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی

دهۆک: 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ:32 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 33 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 35 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

سۆران: 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

29 ئەیلوول 2025 18:24 47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025