له سووریا قه‌یرانی نه‌بوونی قوتابخانه گه‌شه ده‌كات

لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد و تا دوای ڕووخانی هەزارەها قوتابخانە لە سووریا وێران بوون
به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی سووریای نوێ نیگه‌رانن له نه‌بوونی قوتابخانه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی جه‌نگه‌وه هه‌زاران قوتابخانه وێران و خاپوور بوونه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سووریا بڵاویكرده‌وه، جه‌نگ كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده دروست كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه تائێستا زیاتر له 7 هه‌زار قوتابخانه له سووریا وێران و خاپوور كراوان و هه‌زاران قوتابخانه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی گرینگی پێ نه‌دانیان كۆن بوونه و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه و نوێبوونه‌وه هه‌یه، چونكه كه‌ڵكی خوێندنیان نه‌ماوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی سووریا به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نوێی خوێندن له سووریا ده‌یان به‌ربه‌ست ڕووبه‌ڕووی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بووه‌ته‌وه و كه‌رتی په‌روه‌ده‌ی ئه‌و وڵاته تووشی قه‌یران هاتووه و پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا له‌پێناو سه‌ركه‌وتووبوونی پرۆسه‌ی خوێندن هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی نوێی سووریا له‌ئێستادا 531 قوتابخانه‌ی نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه و كار له‌سه‌ر 676 قوتابخانه‌ی دیكه ده‌كات تا نۆژه‌نیان بكاته‌وه.