نیوه‌ی ئاسمانی هه‌ولێر پاكبووه‌ته‌وه

زیاتر له %50ـی ئاسمانی هه‌ولێر بەهۆی کووژاندنەوەی مۆلیدەی ئەهلی پاكبووه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی و كووژاندنه‌وه‌ی هه‌زاران مۆلیده‌ی ئه‌هلی نیوه زیاتری ئاسمانی هه‌ولێر پاكبووه‌ته‌وه و ژینگه‌ی هه‌ولێریش له‌م باره‌یه‌وه ئاماری دڵخۆشكه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دڵشاد هیرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، زیاتر له %50ـی ئاسمانی هه‌ولێر پاكبووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری خراپی هه‌وای پیسی له‌سه‌ر نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتووبوونی پڕۆژه‌ی ڕووناكی و كووژاندنه‌وه‌ی هه‌زاران مۆلیده، كه كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار خراپی له‌سه‌ر ژینگه و كه‌شوهه‌وای شاره‌كه دروست كردبوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 12ی 12ی 2024 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی پاكڕاگرتن و پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه و ئاسمانی هه‌ولێر ده‌ركرد، یه‌كێك له‌وانه‌ش بریتی بوو له كووژاندنه‌وه‌ی مۆلیده‌كان و سوودبینین له پڕۆژه‌ی ڕووناكی.
جێی باسه، له‌دوای 12ی 12ی 2024ه‌وه تائێستا 3 هه‌زار و 200 مۆلیده‌ی ئه‌هلی كه گازی كوشنده و ژه‌هراوییان پێشكه‌شی ژینگه‌ی هه‌ولێر ده‌كرد بكووژێندرێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا پڕۆژه‌ی ڕووناكی و كاره‌بای 24 كاتژمێری وه‌ك شوێنگره‌وه پێشكه‌شی هاووڵاتییان كرا.