واده‌ی ته‌واوبوونی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ ئاشكرا بوو

وادەی تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ ئاشکرا کرا و بەیەکجاری کێشەی کەم ئاوی لەم ناوچەیە نامێنێت
وا بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی بێت و چاره‌سه‌ری یه‌كجاری گرفتی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به ئامانجی زوو ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ده‌كرێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا %20ی كاره‌كان به‌كۆتا هاتوون و ئه‌گه‌ر له داهاتوو هیچ گرفت و به‌ربه‌ستێك دروست نه‌بێت و بودجه‌ی ته‌واوی بۆ ته‌رخان بكرێت له ساڵی داهاتوو كۆتایی به پڕۆژه‌كه دێت و ته‌واو ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كاره‌كانی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ وه‌ك خۆی و به‌ڕێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 10 تا 12 مانگی دیكه كۆتایی دێت و ده‌كه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییانی ناوچه‌كه.
جێی باسه، پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێكه له ستراتیژیترین پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی ئه‌و سنووره تیمه‌كان كار ده‌كه‌ن.