كابینه‌ی نۆیه‌م 150 هه‌زار هه‌لی كاری دروست كردووه

كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌زاران هه‌لی كاری ڕه‌خساندووه و بۆ یه‌كه‌مجار به داتا ده‌خرێته ڕوو
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ست به كاربوونییه‌وه تائێستا گه‌شه‌ی به سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان داوه و ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌زاران هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و چین و توێژه جیاوازه‌كان دروست بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونییه‌وه تائێستا زیاتر له 150 هه‌زار هه‌لی كاری ڕه‌خساندووه، ئه‌مه‌ش لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژە لە ته‌واوی سێکتەرە جیاوازه‌كان.
گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییەکی زۆر بە ڕەخساندنی ھەلی کار ده‌دات و تائێستا 150 هه‌زار هه‌لی كار ڕه‌خسێندراوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش ڕێژه‌ی هه‌لی كاره‌كان له زیاد بووندایه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌واوی بواره‌كانی وه‌ك گه‌شتوگوزار، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ پڕۆژه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی كاركركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستان ئه‌نجام دراوه و به‌پێی یاساش له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدا پێویسته %75ی كرێكاران نێوخۆیی بن و %25ی كرێكارانی دیكه‌ش بیانی بن.