دووه‌مین قۆناغی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی به‌شه خۆراك ده‌ست پێده‌كات

ورده‌كاریی نوێ له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می پڕ كردنه‌وه‌ی فۆڕمی به‌شه خۆراكی مانگانه ده‌خرێته‌ڕوو
دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنی به‌شه خۆراك له 3ی ئه‌یلوول كۆتایی هات و پرۆسه‌كه وه‌ستێندرا، بڕیاره پاش ماوه‌یه‌كی دیكه دووباره فۆڕمه‌كه كارا ببێته‌وه و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه لێی سوودمه‌ند بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی به‌شه خۆراك وه‌ك قۆناغی دووه‌م دده‌ست پێده‌كاته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌یانتوانیوه خۆیان تۆمار بكه‌ن به‌هۆی كێشه‌ی كارتی نیشتیمانی یان دووربوونیان له كوردستان ده‌توانن ئه‌مجاره به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن و خۆیان تۆمار بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه و ئارد ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ته‌واوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بێ هیچ جیاوازییه‌ك سوودمه‌ندی ئه‌م بڕیاره بن.