مه‌شعان جبووری زه‌نگی بێ ئومێدی لێدا

كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عێراق زانیاری زۆر هه‌ستیار له‌سه‌ر دۆخی نێوخۆیی عێرق ئاشكرا ده‌كات
یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراق نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ئێستای عێراق نیشان ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات، گرووپه چه‌كداره میلیشیاییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر عێراقدا گرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌شعان جبووری، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه له‌ئێستادا گرووپه چه‌كدارییه میلیشیاییه‌كان ده‌ستییان به‌سه‌ر كۆی جومگه‌كانی عێراقدا گرتووه و ئێستا ئه‌وان بوونه‌ته باڵاده‌ستترینی عێراق و كۆی بڕیاره گرینگ و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كان لای ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ر هه‌موو پرسێك ئه‌وان قسه‌ی كۆتایی ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، موقته‌دا سه‌در به‌نیازه كوده‌تای سپی له عێراق بكات و پلانێكی وردیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داناوه، هه‌رچی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیشه له‌ڕاستیدا ناتوانێت هیچ شتێك بكات و هه‌ڵبژاردن له توانایدا نییه گۆڕانكاری سه‌ره‌تایی وه‌ك چاره‌سه‌ر پێشكه‌شی ئه‌م دۆخه خراپه‌ی عێراق بكات.
مه‌شعان جبووری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، له‌ئێستادا دۆخی نێوخۆیی عێراق زۆر خراپ و ئاڵۆزه، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی مه‌ترسییه و دۆخه‌كه له هه‌ستیارترین كاته‌كانی خۆیدایه.