سبه‌ی سلێمانی فێنكترین شار دەبێت

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق سبه‌ی به‌سره گه‌رمترین شاری عێراق و سلێمانیش فێنكترین شاری کوردستان و عێراق ده‌بێت
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینییه‌كانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، كه لە چەند ڕۆژی داهاتوو شەپۆڵێکی خۆڵبارین ڕوو لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و هه‌رێم دەکات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێده‌هێڵێت و ته‌نانه‌ت له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز خۆڵ ده‌بارێت.
له به‌شێكی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كه‌مترین پله‌ی گه‌رما له سلێمانی به تۆماركردنی 32 پله ده‌بێت و فێنكترین شاری کوردستان و عێراق ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا به‌سره به تۆماركردنی 42 پله ده‌بێته گه‌رمترین شاری عێراق و خاوه‌ن زۆرترین و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی ده‌بێت.
له كۆتاییدا كه‌شناسی عێراق پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه شه‌پۆلێكی كه‌می خۆڵبارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.