مه‌سرور بارزانی: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه

سه‌رۆكوه‌زیران سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات، كه هۆكاری سه‌رخستنی ده‌ستپێكردنه‌وی پرۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان بوون
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستخۆشی له‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه ڕۆڵییان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوای نزیكه‌ی سێ سال له وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ ماركێتی جیهانی هه‌نارده كرایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیران له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی عێراق، لێره‌وه‌ش هیوا خوازم ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه و ئه‌نجامدانی ئه‌م گرێبه‌سته ببێته هۆكاری سه‌رخستنی و زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی كه‌رتی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی له كۆتایی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی نه‌وته‌وه سوپاسی ته‌واوی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و هێزانه‌ی كرد كه هۆكاری سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه بوون و گووتی: "سوپاسی تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌م، كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو و پاڵپشتی سه‌ره‌كی سه‌رخستنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بوون".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كاتژمێر 6:50 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ قوفڵی بۆری نه‌وتی كوردستان كرایه‌وه و نه‌وتی كوردستان به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده‌كرا.