هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه

دوای دوو ساڵ و شه‌ش مانگ له وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌ستی پێكرد
دوای ڕێككه‌وتنه سێ قۆڵییه‌كه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستی پێكرده‌وه و سه‌ره‌تاش له پێشابوور پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له كاتژمێر 6:50 خوله‌كی به‌یانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دوای دوو ساڵ و شه‌ش مانگ له وه‌ستانی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستی پێكرد و ده‌ست پێكی پرۆسه‌كه‌ش به کردنەوەی قوفلی بۆری کێڵگەی نەوتی پێشابوور بوو بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌مه‌ودوا هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر ڕۆژێكدا 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌فرۆشێت و دوای كێڵگه‌ی نه‌وتی پێشابوور كۆی كێڵگه‌كانی دیكه‌ی نه‌وت له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به پرۆسه‌ی هه‌ناره‌كردنی نه‌وت ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوو ساڵ و شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان وه‌ستێندرا و دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ و له‌نێویاندا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و نوێنه‌ری کۆمپانیا بیانییەکانی وەبەرهێنانی نەوت ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان واژوو كرا و ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكرد.