عێراق لەسەر کەمی پارەی کاش هاتە دەنگ

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی لە میدیا کوردییەکان ڕەت کردەوە
دوای ئەوەی دەنگۆی دواکەوتنی مووچە بەهۆی کەمی پارەی کەش بڵاوکرایەوە، لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچە ڕایگەیاند، لە بەشێك لە میدیاکان دەنگۆی دواکەوتنی مووچە بەهۆی کەمی پارەی کاش بڵاوبووەتەوە، لە راستیدا ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.
بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکە، دۆخی دارایی جێگیرە، هیچ کێشەیەک لە پابەندییەکانی حکومەت بە تایبەت دابینکردنی مووچەی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی رووینەداوە.