60 هه‌زار كه‌س فۆڕمیان بۆ حه‌ج پڕ كردووه‌ته‌وه

سبه‌ی ناو نووسین و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ به‌شداریكردن له فه‌ریزه‌ی حه‌ج كۆتایی دێت
دوای ئه‌وه‌ی واده‌ی ناو تۆمار كردن بۆ پرۆسه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ درێژ كرایه‌وه، هاووڵاتییه‌كی یه‌كجار زۆر سوودییان له پرۆسه‌كه بینی و له‌وباره‌یه‌وه داتا و زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومره‌ی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبەی هه‌ینی بەرواری 26ی 9ی 2025 کۆتا ڕۆژی پرۆسەی ناونووسینی حاجیانی هەرێمی کوردستانە، ئه‌مه‌ش دوای درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ناو تۆماركردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاروان ستوونی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی کاتژمێر 12ی شەو پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان کۆتایی دێت و دوای وردبوونەوە لە ناوەکان تیروپشک ئەنجام دەدەین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاكو ئێستا زیاتر له 60 هه‌زار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان فۆرمه‌كه‌یان پڕ كردووه‌ته‌وه و له‌ئێستاشه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكردووه.