له به‌غدا دوو كه‌س به ده‌ستڕێژی گولله كوژران

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێكیان له به‌غدا كوشت
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراو هێرشییان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كوشت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە گەڕەکی سەیدییەی بەغدای پایته‌خت ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو و ده‌مامكدراو كاتێك به‌ته‌نیشت ئۆتۆمبێلێكدا تێده‌په‌ڕن، به چه‌كی قوڕس و سوك ته‌قه له ئۆتۆمبێلێكی دیكه ده‌كه‌ن و دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه به گولله‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌كوژرێن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.
جێی باسه تائێستا هۆكاری هێرشه‌كه نه‌زاندراوه و بكوژه‌كانیش نه‌ناسراون، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شوێنی ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌ست خستنی سه‌ره‌داوێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.