هه‌ولێر 120 ملیار دینار ده‌داته به‌غدا

پەیوەست بە مەرجی خەرجکردنی مووچەی مانگی 7 لەلایەن بەغداوە حکومەتی هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەست دەکات
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ له هه‌ولێره‌وه 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و دواتر مووچه‌ی مانگی حه‌وت خه‌رج بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنه سێ قۆڵییه‌كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه، كه بڕی 120 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له مه‌رجه‌كان بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له داهاتی ناوخۆی هه‌ولێر و دهۆك بڕی 72 ملیار دینار ئاماده‌یه و له داهاتی ناوخۆی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بڕی 48 ملیار دینار كۆكراوه‌ته‌وه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا داهاتی ناوخۆی ئه‌م مانگه بۆ ناردنی مووچه ڕاده‌ستی عێراق ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ولێر و به‌غدا له ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵیدا له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون و باس له‌وه ده‌كرێت كه‌متر له 48 كاتژمێری داهاتوودا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه.