پایتەخت

باشترین کەناڵی کوردی دیاری کرا

باشترین کەناڵی کوردی دیاری کرا
کورتە

کەناڵێک بە یەک ساڵ توانی ببێتە باشترین و پێش تەواوی کەناڵەکانی دیکە کەوتەوە

بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان، باشترین کەناڵ دیاری کرا و ئاڤا میدیا، دوای تەنها یەک ساڵ لە دامەزراندنی، ریزبەندی یەکەمی گرت و پێش کەناڵەکانی دیکە کەوتەوە.

 

کۆمپانیای ڕاما ئەجێنسی بۆ ڕاپرسی و توێژینەوە، ئەنجامی دواین ڕاپرسی خۆی لەسەر ئاستی کوردستان خستەڕوو و ئاشکرای کرد، ئاڤا میدیا بە دەنگی خەڵکی کوردستان، بە باشترین و پڕبینەرترین کەناڵی کوردستان دیاری کراوە.

 

بەپێی ڕاپرسییەکەی ڕاما ئەجێنسی، کەناڵی ئاڤا میدیا، توانیویەتی پێش هەر یەک لە کەناڵەکانی رووداو، کوردستان 24، کەناڵ8 و سپێدە و پەیام بکەوێت.

 

ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە لە کاتێکدایە، کە ئاڤا میدیا تەنها ساڵێکە دامەزراوە، کەچی سەر تۆپی کەناڵەکانی کوردستانی گرتووە و بووەتە پڕ بینەرترین و باشترین میدیای کوردستان و ناوچەکە.

 

رێبوار عوسمان، بەڕێوبەری ڕاما ئەجێنسی دوای  ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی زانستی و بێلایەنی ئەم ڕاپرسییە ئەنجام دراوە و ئامانجیش ئەوەیە داتای راستەقینەی بینەرانی کەناڵە کوردییەکان بزانرێت.

 

راما ئەجێنسی، دامەزراوەیەکی سەربەخۆی بێلایەنە و ساڵانە، بەپێی راپرسی و توێژینەوە باشترین کەناڵ لەسەر ئاستی جیاواز دیاری دەکات.

24 ئەیلوول 2025 21:32 282
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025