25 هەزار دیناری ساختە بە دوکانداران دەدرێت

کاسبکاران و هاووڵاتییان لە حاڵەتی پارەی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە
کاسبکاران و هاووڵاتییان لە حاڵەتی پارەی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەڵێت: "بە ووریاییەوە مامەڵەکانتان بکەن".
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاگاداری هاووڵاتییان و کاسبکاران دەکاتەوە، لەم هەفتەیەدا سکاڵای دوو حاڵەتی وەرگرتنی 25 هەزار دیناری ساختەمان بەدەست گەیشتووە.
جێگەی باسە، ئاسایشی ڕاپەڕین داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات، تکایە بە ووریاییەوە مامەڵەکانتان بکەن و لەهەبوونی گومان لەهەر کەسێک کەئەم پارە ساختەیە بڵاو دەکاتەوە، بە زووترین کات ئاسایشی ناوچەکەتان ئاگاداربکەنەوە.
جەخت لەوەدەکاتەوە، پەیوەندی بەژمارەی 24 کاتژمێری ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە بکەن.