راگەیاندراوێکی بەپەلەی سامانە سروشتییەکان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دووپات کردەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتەکە تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە و واژۆیان بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نەوت کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
دەقی ڕاگەیەندراەکە:
راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە.
واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆو بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو ڕێکەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەری نییە لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، هەروەها وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتمان و کۆمپانیاکان لە (٢٣)ی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.