پایتەخت

ئەو دوو کەسەی تەقەیان لە بنکەیەکی پۆلیسی سلێمانی کرد دەستگیرکران

ئەو دوو کەسەی تەقەیان لە بنکەیەکی پۆلیسی سلێمانی کرد دەستگیرکران
کورتە

دوای ئەوەی دوو کەس تەقەیان لە بنکەی چوارچرای سلێمانی کرد و کارمەندێکیان بریندار کرد و دەستگیرکران

دوای ئەوەی دوو کەس تەقەیان لە بنکەی چوارچرای سلێمانی کرد و کارمەندێکیان بریندار کرد و دەستگیرکران.

 

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا.

 

ڕووداوەکە زیاتر ڕووندەکاتەوە، دوای ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیر بکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، کارمەندێکی پۆلیس لەڕووداوەکەدا بریندار بوو.

 

جەختی لەوەکردەوە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.

 

لە کۆتایی دا ئاسایشی سلێمانی گووتی: "لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

 

23 ئەیلوول 2025 20:43 97
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025