هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین ئاشکرا کرا

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی تەواوەتی خۆی بۆ ڕاگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین ئاشکرا دەکات
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی تەواوەتی خۆی بۆ ڕاگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاند، هه‌رێمى كوردستان به گرنگييه‌كى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت.
جەختی لەوەکردەوە، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌ی خۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
باسی لەوەشکرد، ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به‌ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
دووپاتیکردەوە، شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ر‌ى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.