پایتەخت

وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕادەگەیەندرێت

وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕادەگەیەندرێت
کورتە

واژۆکردنی رێککەوتنی کۆتایی نەوت نزیکە و کۆمپانیای سۆمۆ وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکە و کۆمپانیای سۆمۆش وادەی دەستپێکردنەوەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای سۆمۆ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، واژووکردنی رێککەوتنی کۆتایی نەوت نزیکە و پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیاکراونەتەوە کە شایستە داراییەکانیان وەک خۆی وەردەگرن.

 

لەبارەی وادەی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیای سۆمۆ جەخت لەوەدەکاتەوە، دەبێت حکومەتی عێراق بەم نزیکانە کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رادەگەیەنێت.

 

عەلی نزار، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، ڕێككەوتنەكە گەیشتووەتە قۆناغەكانی كۆتایی، بەوپێیەی گەیشتووینەتە میكانیزمی پتەو بۆ جێبەجێكردنی ئەم رێككەوتنەوەو پەمپكردنی بڕی بەرهەمی هەرێم، دوای تەواوبوونی چاوەڕێی رێكارەكانی پەمپكردن دەكەین و هەندێك لە كارەكان بە نوسراو دیكۆمێنت دەكرێن.

23 ئەیلوول 2025 16:18 169
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025