وەستانی بارهەڵگر لەبەردەم قوتابخانەکان قەدەغەکرا

هاتووچۆی گەرمیان بۆ سەلامەتی گیانی منداڵان بڕیارێک دەدات
لە بڕیارێکی جیاوازدا هاتووچۆی گەرمیان بۆ سەلامەتی گیانی منداڵان وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەبەردەم قوتابخانەکان قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەکاتەوە و ڕاگەیاند، بۆ سەلامەتی گیانی منداڵان و هاووڵاتییان، ئاگاداری شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکەینەوە، بەهەموو شێوەیەك وەستان لەنزیك قوتابخانە، باخچەکان و شوێنە گشتیەکان قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نییە.
لەبارەی سەرپێچیکردنی بڕیارەکە جەختی لەوەشکردەوە، تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن بۆئەوەی توشی سزای یاسی نەبن، باپێکەوە هاتووچۆیەکی سەلامەت دابین بکەین.