پایتەخت

ژینۆ محەممەد: ئازادی لەم زۆنە خەونێک بوو تێپەڕی

ژینۆ محەممەد: ئازادی لەم زۆنە خەونێک بوو تێپەڕی
کورتە

ژینۆ محەممەد جەخت لە نەمانی بوونی ئازادی لە سلێمانی دەکاتەوە و ئامانجی شەڕەکەی لالەزار ئاشکرا دەکات

سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە هەولێر شەڕەکەی لالەزاری بە قێزەون ناودەبات و بە ئامانجی ڕێگریکردن لە ئازادی لەو زۆنە ناوزەند دەکات.

ژینۆ محەممەد، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ڕوون بوویەوە کە ئامانجی کێشەی و شەڕەکەی لالەزار کپکردن و نەهێشتنی دەنگی ناڕازی و ئازادە، ڕێگری کردنە لە بیرکردنەوەیەکی جیاوازتر لە خۆیان ، ئەوانەی ڕۆژانە قسە دەکەن و ڕەخنە دەگرن زۆرینەیان لە دەرەوەی ئەم زۆنەن ئەوەی لێرە ماوەتەوە دەزانێت چی دەگوزەرێت بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن ئەوانەی قسەیەکیان لەسەر دۆخەکە هەبووبێت.

سەبارەت بەو لایەنانەی کە بێدەنگ بوون لەڕاست شەڕەکەی لالەزار، ژینۆ محەممەد گووتی، زۆرینەی بدوێنە موسوڵمانە کەچی هێندەی ترسیان لە "عبد" هەیە هێندە ترسیان لە خودای ئەو "عبدانە" نییە کە لەسەر بێ دەنگ بوون لە نادادی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات.

لەسەر دەڕبڕینی ناڕيزایی لەو زۆنە، ژینۆ محەممەد دەڵێت،  بێ دەنگبوون و دەم داخستن هیچ کات نەیتوانیوە پارێزەری گیان و سەرووماڵی هەم خەڵک و هەم ئەحزابەکان بێت بۆ هەمیشە، وە ئەوە سروشتی خودیمە کە وای کردووە قسەکانم نەخۆمەوە و چاوەڕێ نەکەم کەسێک ئازادیم پێ بدات تا قسە بکەم.

22 ئەیلوول 2025 15:37 185
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025