فەرمانبەرانی گرێبەست زەوی وەردەگرن؟

کار دەکرێت بۆ بڕیاردان بۆ دابەشکرنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات دەڵێت: "بەشێوەیەکی نهێنی کار دەکرێت بۆ بڕیاردان بۆ دابەشکرنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست".
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەی کە دەرچوو بۆ دابەشکردنی زەوی تەنیا فەرمانبەرانی میلاک دەگرێتەوە بەڵام هەوڵێک هەیە زەوی بەسەرفەرمانبەرانی گرێبەستیش دابەش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمی بەشی یاسایی شارەوانی خەریکە ڕێنماییەکانی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست جیابکاتەوە.
جەختی لەوەشکرد، ئەگەرێکی زۆر هەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش بکرێت چونکە بابەتەکە جدییە و بەشێوەیەکی نهێنی کاری لەسەر دەکرێت.
ئەو سەرچاوە تایبەتەش زانیاری نوێ بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات، ئەگەر بڕیارەکە بدرێت ئەوا نزیکەی 10 هەزار فەرمانبەری گرێبەست سوودمەند دەبن.