پایتەخت

یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز دیاری کرا

یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز دیاری کرا
کورتە

شارەزایەکی کەشناسی وادەی یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز بۆ ئەمساڵ دیاری دەکات

شارەزایەکی کەشناسی وادەی یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز بۆ ئەمساڵ دیاریدەکات و جەخت لەوەدەکاتەوە، بۆ گۆڕینی وەرز پێویستە شەو و ڕۆژ یەکسان بن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە محەممەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەرزی زستان، بەهار و هاوین هەر سێ مانگ جارێک  لە ڕۆژی 21ـی مانگدا وەرز خۆی نوێ دەکاتەوە، بەڵام وەرزی پایز جیاوازە و لەم ڕۆژەدا نییە.

 

وادەی یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز دیاریدەکات و دەڵێت: "لە ڕۆژی 23ـی 9ـی 2025، شەو و ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان یەکسان دەبێت و بۆیە بەیەکەم ڕۆژی وەرزی پایز دادەندرێت".

 

هۆکاری گۆڕنکاری لە وادەی یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز دەخاتەڕوو، زەوی بەدەوری خۆردا 365.46 ڕۆژ لە خولەکێکدا دەسوڕێتەوە، بەڵام ئێمە لە ساڵی ڕۆژمێریدا دەژین ئەم جیاوازییە کە 246 ڕۆژ وادەکات کە ڕێککەوتی دەستپێکردنی هەر وەرزێک ساڵ بۆ ساڵ گۆڕانکاری تێیدا ڕوودەدات.

 

محەممەد کەلاری دووپاتی دەکاتەوە، چەندین ساڵە ڕێککەوتی وەرزی پایز لە 23ـی مانگدایە و جێگیرە تا ئێستاش وا بەردەوامە، ئەگەریش هەیە ڕێککەوتەکە لە ساڵانی داهاتوو گۆڕانی بەسەردا بێت.

21 ئەیلوول 2025 20:20 66
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025