پایتەخت

زانکۆلاین کارا دەکرێت؟

زانکۆلاین کارا دەکرێت؟
کورتە

قوتابییانی دەرچوو چاوەڕێی کاراکردنی زانکۆلاینن

دوای 18 ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەمی پۆلی 12ــی ئامادەیی، قوتابییانی دەرچوو چاوەڕێی کاراکردنی زانکۆلاینن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی وادەی کاراکردنی زانکۆلاین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تا ئێستا ناوی دەرچووانی قوتابیانمان بەدەست نەگەیشتووە و هیچ کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ کارکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی زانکۆ لاین.

 

جەختی لەوەشکردەوە، بۆ کاراکردنی زانکۆلاین خۆمان کاتەکەی دیاریدەکەین و ڕایدەگەیەنین.

 

لە ڕۆژی 9ـی 9ـی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە.

 

سیستەمی زانکۆلاین بۆ پێشکەشکردنی قوتابییانی 12ـی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان.

21 ئەیلوول 2025 20:05 78
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025