پایتەخت

سزای زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ 5 مانگ پەسند کرا

سزای زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ 5 مانگ پەسند کرا
کورتە

دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی بڕیاری سزادانی شاسوار عەبدولواحیدی کەم نەکردەوە و پەسندی کرد

دوای ئەوەی دادگە سزای زیندانی 5 مانگی بەسەر شاسوار عەبدولواحید سەپاند، دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی پەسند کرد و کەمی نەکردەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە سێیەمین دانیشتنی دادگەییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەسەر کەیسی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ سزای 5 مانگ زیندانی بۆ تاوانبار دەرکرا، دواجار سزاکە پەسند کرا و كەم نەكرایەوە.

شاسوار عەبدولواحید بە تۆمەتی هەڕەشەکردن، ناوزڕاندن، دانانی کامێرای نهێنی لە ماڵی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ، سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند و خۆ دزینەوە لە باج، تۆمەتبار کرابوو.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 12-8-2025 شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمار کرابوون، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کرا.

21 ئەیلوول 2025 11:59 51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025