پایتەخت

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەرکرد

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەرکرد
کورتە

لە بەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێکی دەرکرد کە هەر زوو کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەرکرد و تێیدا برا و خووشکی دووانە دەتوانن بەبێ هیچ مەرجێک یەکتر ببەنە قۆناغەکانی دیکە.


بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی وەزرەتی پەروەردەی عێراق، کە ئەگەر یەکێک لە برا یان خوشکە دووانەکان توانی تاقیکردنەوەی قوتابخانە نایابەکان و بەهرەمەندەکان تێپەڕێنێت، ئەوا دەبێت ئەوی دیکەیان بەخۆڕایی و بێ هیچ مەرجێک و تاقیکردنەوەیەک وەربگیرێت.


دوای ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵاییەتیییەکان لێ کەوتەوە و خەڵک بۆچوونیان وایە، کە بەهۆی ئەوەی هەندێک جار ئاستی ژیریی و سەلیقەیی یەکێکیان لەگەڵ ئەوی دیکە جیاوازە، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر ئاستی خوێندنی قوتابییەکە و قوتابخانە نایابەکان دەبێت، بەڵام هەندێک پسپۆڕانی پزیشکی بڕیارەکە بەئەرێنی وەسف دەکەن و دەڵێن، زۆربەی قوتابیانی دووانە ئاستی زیرەکییان وەک یەک وایە لەڕووی دەروونیشەوە ناتوانن لە قۆناغەکانی خوێندن یەکتر بەجێبهێڵن.

19 ئەیلوول 2025 12:39 500
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025