سەرۆکی وەقفی سوننە لەلایەن سوودانییەوە لە پۆستەکەی لادرا

بە هۆکارێکی نادیار سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرپرسێکی باڵای لە پۆستەکەی لادا
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بڕیارێکدا سەرۆکی وەقفی سوننەی لەسەر پۆستەکەی لادا و کەسێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی مەشعان خەزرەجی سەرۆکی وەقفی سوننە لە عێراق و کەسێکی دیکەی لە شوێنەکەی بە شێوەی کاتی دەستنیشان کرد.
بەپێی زانیارییەکان ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای داوایەک بووە، کە لە کۆمەڵەی فیقهی عێراقی ئاڕاستەی سوودانیی کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عامر جەنابی، وەکو سەرۆکی نوێ و بە وەکالەت بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی وەقفی سوننە ڕاسپێردراوە.