3 کرێکار لە کەرکووک کەوتنە نێو مەنهۆڵەوە

کورتە
لە کاتی پاکردنەوەی ئاوەڕۆ 3 کرێکار لە کەرکووک کەوتنە نێو مەنهۆڵەوە و دووانیان گیانیان لەدەستدا
لە گەڕەکێکی کەرکووک 3 کرێکاری گەنج لە کاتی کارکردندا کەوتنە نێو مەنهۆڵێکەوە و بەهۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک، لە کاتی پاکردنەوەی ئاوەڕۆ 3 کرێکار کەوتنە نێو مەنهۆڵەوە و بەهۆیەوە دوو لە کرێکارەکان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
تەمەنی کرێکارەکان لە نێوان 15 بۆ 20 ساڵدایە و خەڵکی گەڕەکی عەمەل شەعبین لە کەرکووک.