پایتەخت

ژمارەیەک سەنتەری جوانکاری داخران

ژمارەیەک سەنتەری جوانکاری داخران
کورتە

ژمارەیەک سەنتەری جوانکاری بەهۆی بەرهەمی ماوەبەسەرچوو داخران

ژمارەیەک سەنتەری جوانکاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی بەرهەمی ماوەبەسەرچوو داخران.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردنەوە چەند سەنتەرێکی جوانکارییان داخستووە، لەوانەش سەنتەرەکانی جوانکاری ئیستانبوڵ لە سۆران و مییر لە ڕواندوز.

 

باسی لەوەشکرد، نۆرینگەی پزیشکی ددانی ژیا لە سۆران داخرا، کە جگە لەوەی مۆڵەتی نەبووە، بەرهەمی ماوەبەسەرچووش لەناو نۆرینگەکەیدا هەبووە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆکارێکی دیکەی داخستنەکە دەخاتەڕوو، پابەندی ڕێنماییەکانی پاکوخاوێنیش نەبووە.

17 ئەیلوول 2025 19:31 52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025