کەمترین رێژەی خانەنشینان دیاریکرا

وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی کەمترین رێژەی خانەنشینانی دیاریکرد
وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی کەمترین رێژەی خانەنشینانی ئەو کرێکار وکارمەندانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن دیاریکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2012ـی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریدا ئەو کرێکار و کارمەندانەی لە کەرتی تایبەت و دامەزراوەکان کاردەکەن کەمترین مووچەی خانەنشینیان نابێت لە ڕادەی هەرە کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەری حکومی بێتە خوارێ.
باسی لەوەشکرد، لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ـی ساڵی 2014 هاتووە و بریتییە لە بری 500000 دینار بە پێی ئەو مەرجانەی لە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران هاتوە ژمارە 39ـی ساڵی 1971.
وەزارەتەکە جەختی لەوەشکردەوە، مووچەی خانەنشینی بێشەکی نابێت کەمتربێت لە ئاستی کۆمەکی پاراستنی کۆمەڵایەتی.