له هه‌ڵه‌بجه 150 ماتۆرسكیل ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی به‌سه‌ر 150 ماتۆرسكیل دا گرت و ده‌ڵێت: "هۆكاری زۆری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆن"
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی 150 ماتۆرسكیلی ڕاگه‌یاند و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی، ئه‌و ماتۆرسكیلانه بێ سه‌ره‌تان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، لە ماوەکانی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە توانراوە ژمارەیەکی زۆر لە ماتۆرسکیلی بێ سەرەتا دەستگیر بکرێن، کە ژمارەیان 150 ماتۆرسکیلە کە لە بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان هەن، چەندانی دیکە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر نێردران بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و ماتۆرسكیلانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ، چونكه ئه‌و ماتۆرسكیلانه وایانكردووه ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ به‌رزببێته‌وه و زیان به هاووڵاتییان بگات.
ناوبراو داوای له ته‌واوی هاووڵاتییان و چین و توێژه جیاوازه‌كان كرد، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته له به‌كارهێنانی ماتۆرسكیله بێ سه‌ره‌تاكان دووربكه‌ونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی گیانی خۆیان هاووڵاتییان.