له شارێكی ئێران كه‌سێك 140 كۆرپه‌له‌ی له‌بار برد

به تۆمه‌تی له‌باربردنی 140 كۆرپه‌له هاووڵاتییه‌ك له پارێزگای هورمزگان له ئێران له‌سێداره ده‌درێت
له یه‌كێك له پارێزگاكانی ئێران، هاووڵاتییه‌ك به تۆمه‌تی له‌باربردنی 140 كۆرپه‌له‌ی نائاسایی ده‌ستگیركراوه و دوای دادگاییكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌ك له پارێزگای هورمزگان 140 كۆرپه‌له‌ی نائاسایی و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ناو بردووه، دوای ده‌ستگیركردنی بڕیاردرا به‌هۆی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامی داوه له‌سێداره بدرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پرسی له‌باربردنی كۆرپه‌له له ئێران وه‌ك كێشه‌یه‌كی گه‌وره و فراوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه ساڵانه زیاتر له 5 هه‌زار كۆرپه‌له پێش له‌دایك بوونی له‌بار ده‌بردرێت.