به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د: پرسی مووچه ناچێته ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ورده‌كاریی كێشه‌ی هه‌رێم و عێراق ئاشكرا ده‌كات
بۆ یه‌كه‌مجار زانیاری ورد له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت و زانیاری نه‌بیستراو ده‌خرێته ڕوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای ده‌كات به‌رامبه‌ر به ناردنی مووچه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسای بودجه و یاسای ئیداره‌ی مالی و بڕیاری دادگای فیدراڵیه، دادگای فیدراڵی بڕیاری ده‌ركرد له پابه‌ندبوونی حكومه‌تی فیدراڵی به ناردنی مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێم وه‌ك مافكه‌وته ودوورخستنه‌وه‌ی له ململانێی سیاسی و به‌ده‌ركردنی له پابه‌ندبوونی هه‌رێم، كه‌چی به‌غدا به بیانووی تر كێشه‌ی بۆ مووچه دروست كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا باس له‌وه ده‌كات، دوایین هه‌وڵی به‌غدا بۆ خۆدزینه‌وه و كوشتنی كات بۆ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم داواكردنی ڕای ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بوو، كه دوور و نزیك ئه‌م بابه‌ته ناچێته چوارچێوه‌ی كار و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه، و ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن دادگای فیدراڵی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، كه ده‌ڵێم به‌غدا مه‌به‌ستم فاعیلی سیاسییه نه‌ك خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵی، ئامانجه‌كه‌ش په‌رده‌پۆشكردنی شكستی خۆیه‌تی دوای 2003 تا ئێستا له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ڕێگا و بان و ئاو و كاره‌با و هتد.. تا ده‌گات به ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان كه ئێستاش له به‌شێكی دامه‌زراوه‌كان ئه‌سته‌مه به بێ ڕۆتین و ناچاركردنی هاوڵاتی به دانی به‌رتیل مامه‌ڵه‌كان ڕایی بكرێن، له لایه‌كی تر شكستهێنانیان له سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌ی داهاتی نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و پرسی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام دواتر به چه‌ند بیانوێكی جیاواز بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه دوابخرێت.