561 زه‌وی دیكه تاپۆ كران

سه‌دان پارچه زه‌وی دیكه له یه‌كێك له شاروانییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر تاپۆ كران
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی تاپۆ كردنی سه‌دان زه‌وی له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌ك ڕاگه‌یاند و له‌وباره‌یه‌وه به بڵاوكراوه‌یه‌ك ورده‌كاریی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، 561 پارچه زه‌ویی كارت له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی قوشته‌په تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هاتووه، به‌پێی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ئێستادا كاره‌كانی تاپۆكردنی 561 كارتی زه‌وی له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی قوشته‌په له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌واوكراون و وێنه‌ی تۆماریان (تاپۆ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان.
جێی باسه، ئه‌م هه‌وڵه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێره و له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 80 هه‌زار پارچه زه‌وی كارت تاپۆ كراون.