واده‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی پاییز ئاشكرا بوو

واده‌ی كۆتایی هاتنی وه‌رزی هاوین و ده‌ستپێكی وه‌رزی پاییز بڵاوكرایه‌وه
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كۆتایی هاتنی وه‌رزی هاوین و سه‌ره‌تای هاتنی وه‌رزی پاییز ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م پاییزه پێکدێت لە 89 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 43 خولەک.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، بەپێی حیساباتی فەلەکی ڕۆژی دووشەممە 22ی 9ی 2025 کۆتا ڕۆژی وەرزی هاوینە لە نیوە گۆی باکوری زەوی و ناوچەکانمان، لە هەمان کاتدا دەسپێکی وەرزی پاییز دەبێت لە کاتەکانی شەودا بەتایبەتی، وەرزی پایز دەست پێدەکات له کاتژمێر نزیکەی 9:20 شەوی 22ی 9ی 2025 کۆی گشتی وەرزەکەش پێکدێت لە 89 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 43 خولەک.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌زای كه‌شناسییه هاتووه، به پێی ئه‌م گۆڕینی كه‌شوهه‌وایه شه‌وی 22ی 9 وه‌رزی پاییز ده‌ست پێده‌كات و ڕۆژی 23ی 9ی 2025 ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی پاییز له ناوچەکانمان و نیوەگۆی باکوری زەوی.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ی هاتووه، زه‌رد بوونی گەڵای درەخت و هەڵوەرینیان و نزم بوونەوەی پله‌كانی گەرما و پلەی گەرمی مام ناوەند و یەکسان بوونی شەو و ڕۆژ و بای بەردەوام و دابارینی ناو بەناو لە تایبەتمەندیەکانی ئەو وەرزەن، هەروەها ئەم وەرزە کورتترین وەرزە بەنسبەت وەرزکانی تری زستان و بەهارو هاوین وە هاوینیش درێژترین وەرزە.