پایتەخت

له‌ دره‌نگانی ئه‌مشه‌و خۆڵبارین ده‌ست پێده‌كات

له‌ دره‌نگانی ئه‌مشه‌و خۆڵبارین ده‌ست پێده‌كات
کورتە

كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

كه‌شناسی واده‌ی ده‌ستپێكردنی خۆڵبارینی ڕاگه‌یاند و له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا پێشبینییه‌كانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەرى دروستبوونى تۆزێکى کەم لە درەنگانى شەودا هەیە و  پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هاتووه‌، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ جگە لە ناوچەکانى باکوور، کە کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

 

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆش هاوشێوه‌ی دوێنێ حاجی ئۆمه‌ران ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و گه‌رمیانیش گه‌رمترین ناوچه‌ ده‌بێت.

 

له‌ كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ هاتووه:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 34 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

 

16 ئەیلوول 2025 13:02 9
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025